لە ئەمریکا كۆنفرانسێک لەسەر ئابوری کوردستان بەڕێوە چوو


دەربارەی ئابوری کوردستان‌و بزنس لەئەمریکا کۆنفرانسێک ئەنجامدرا کەتیایدا ژمارەیەک بازرگانی سلێمانی‌و ژورە بازرگانیەکانی کوردستان تیایدا بەشداربون.

نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە لە کۆنفرانسەکە بەشدارە ڕایگەیاند” لەشاری واشنتۆن لە ئەمریکا بەشداریمانکرد لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بزنس و ئابوری لە کوردستان کەلەلایەن بنکەی پەیوەندیەکانی ترانزا ئەتڵانتیک ڕێکخرابوو”

ڕاشیگریاند” لەکۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک لە لە بازرگانان‌و بزنس مانی ئەمریکا بەشداربون بۆ گوێگرتن لە ڕاو بۆچونەکانمان لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە کە پێمان ڕاگەیاندن هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووى ئه‌منى یه‌وه‌ ته‌واو سه‌قامگیره‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆى و بیانى سه‌رگه‌رمى وه‌به‌رهێنان وە یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى ته‌واو داوه‌ به‌ وه‌به‌رهێنى بیانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م هه‌رێمه‌د”

نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەشدا کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی باشبوو بۆ کەرتی تایبەتی ھەرێمی کوردستان کە پیشانیدا ڕوشی وەبەرھێنان لە چ ئاستێکدایە تا پیاوانی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی بتوانن ڕولەکوردستان بکەن.

لەکۆنفرانسەکەدا وەزیری پلاندانانی حکومەتگ ھەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵ و نوێنەرانی ژورە بازرگانیەکان و چەند بازرگانێکی کورد بەشداربوون.

تەواوی وتارەکەی نەوزاد غەفور:

ئاماده‌بوانى به‌ڕێز…..
به‌ ناوى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سوپاسى ئه‌م میواندارییه‌تان لێده‌كه‌ین وه‌سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ ڕێكخرانى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ ده‌ كه‌ین. 
پێم خۆشه‌ به‌كورته‌یه‌ك به‌ڕێزتان ئاشنا بكه‌م به‌ هه‌لومه‌رجى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى و كوردستان و ڕۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت كه‌ ژووره‌بازرگانییه‌كان ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له‌ بوژاندنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ى سه‌رخان و ژێرخانى ئابووریدا.
به‌ڕێزان هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووى ئه‌منى یه‌وه‌ ته‌واو سه‌قامگیره‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆى و بیانى سه‌رگه‌رمى وه‌به‌رهێنان.
یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى ته‌واو داوه‌ به‌ وه‌به‌رهێنى بیانى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌م هه‌رێمه‌دا.
 
هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تاى بۆ زۆرێك پیشه‌سازى .
له‌ هه‌رێمى كوردستاندا 6000 كارگه‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پڕۆژه‌ بچوك و پیشه‌ییه‌كان شارى سلێمانى به‌گرنگترین شارى پیشه‌سازى عێراق داده‌نرێت كه‌ چه‌ندین پیشه‌سازى ستراتیجى تێدایه‌ و ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌یه‌ له‌ دابینكردنى پێداویستى ناوخۆى ته‌نانه‌ت ناردنه‌ده‌ره‌وى هه‌ندێك به‌رهه‌میش، له‌وانه‌ 5 گارگه‌ى چیمه‌نتۆ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ تواناى به‌رهه‌مهێنانیان تا كۆتایی 2016 ده‌گاته‌ 7 ملیۆن ته‌ن پلانیش هه‌یه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ ساڵى 2017 بگاته‌ 8 ملیۆن ته‌ن، كارگه‌كانى ئاسن و خشت و ده‌رمان و هه‌رێمى كوردستان ئاوهه‌وایه‌كى گونجاوى هه‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌ربوومى كشتوكاڵى جۆراوجۆر، ته‌نها له‌ پارێزگاى سلێمانى بڕى 400.000 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌ساڵى 2016 دا به‌رهه‌م هاتووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانى تر.
 زیاتر له‌ 800 پڕۆژه‌ مۆڵه‌تیان له‌ ده‌سته‌ى گشتى وه‌به‌رهێنان وه‌رگرتووه‌ كه‌ تێكڕاى تێچونیان ده‌گاته‌ نزیكه‌ى 50 ملیار دۆلار، له‌ بواره‌كانى نیشته‌جێبوون، گه‌شتیارى، پیشه‌سازى، كشتوكاڵى
 ژماره‌ى ئه‌و كۆمپایانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى لقیان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه‌ زیاتره‌ 21000 كۆمپانیاو ، له‌م ڕێژه‌یه‌ش 6260 كۆمپانیایان له‌ شارى سلێمانى كارده‌كه‌ن و 630 له‌م كۆمپانیایان بیانین .
 چه‌ندین كۆمپانیاى جیهانى و براندى نێوده‌وڵه‌تى بریكاریان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانداو ئێستا به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى ترى عێراق په‌خش ده‌بێت به‌هۆى ئه‌و سه‌قامگیریه‌ ئه‌منییه‌ى له‌ هه‌رێمدا به‌رقه‌راره‌.
له‌ كۆتاییدا سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌و هیوادارین له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ دیدارتان شاد ببینه‌وه‌ بۆ وه‌دیهێنى پڕۆژه‌ى ئابوورى گرنگ كه‌سودو كه‌ڵكى بۆ هه‌ردوولا هه‌بێت، كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌ امریكییه‌كان پێشه‌نگن و كوردستانیش پێوستى زۆرى به‌ پسپۆڕى و شاره‌زاى ئه‌وانه‌ لێره‌شه‌وه‌ به‌خۆشاڵیه‌ه‌وه‌ باگهێشتان ده‌كه‌ین بۆ به‌ژداریكردن له‌وپێشنگا بازرگانى و پیشه‌سازییانه‌ى له‌ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێنه‌وه‌.