حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی دووه‌می بۆ وردبینیكردن له‌داهاتی نه‌وت و غازی سروشتی واژوكرد, له‌كاتێكدا تائێستا كاره‌كانی كۆمپانیای یه‌كه‌م دیارنین و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش به‌رامبه‌ر ناشه‌فافی كه‌رتی نه‌وت ڕوو له‌زیادبوونه.
پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی وربینیی سه‌ربه‌خۆی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (ئێرنست یه‌نگ) واژۆكرد، كه باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له‌به‌ریتانیایه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیتی ئه‌مریكی گرێبه‌ستێكی واژوكردبوو.
كۆمپانیای دیلیۆت كه پێشتر حكومه‌ت گرێبه‌ستێكی به‌به‌های نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ واژوكردووه تائیستا كاره‌كانی دیارنین كه‌س نازانێت له چ قۆناغێكی كاركردندان, ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ده‌بو ئه‌م كۆمپانیایه وردبینی له‌داهاتی نه‌وتبكات و ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌ژێر چاودێری ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ربچێت, به‌ڵام حكومه‌ت تائیستا هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕه‌خنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆسیه‌وه زۆرن, به‌ڵام دیارترینیان قسه‌ی په‌رله‌مانتاران و پسپۆڕانی بواری ژمێریاری و وردبینیه, كه له‌وباوه‌ڕه‌دان هێنانی كۆمپانیای بیانی بۆ وردبینكردن له‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رامۆشكردنی دامه‌زراوه‌كانی وردبینی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌پێش هه‌مویانه‌وه “دیوانی چاودێری دارایی” كارێكی مه‌ترسیداره به‌ئاڕاسته‌ی په‌كخستنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوبانانگی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن له پڕۆسه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم, پێشتر چه‌ندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره كاركردنیان وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و گومان له‌سه‌ر ناوبانگ و بێلایه‌نیان هه‌یه, ئه‌وه‌ش له‌هه‌رێم گومان له‌سه‌ر كاركردنیان دروستده‌كات.
به‌ڕای چاودێرانی بواری ژمێریاری و وردبینی و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی كوردستان “كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم كاتێك له‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت و ڕوی سپی ده‌بێته‌وه, ڕێگه به‌دیوانی چاودێری دارایی بدرێت و ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌كۆی پڕۆسه‌كانیه‌وه .. ڕیژه‌ی فرۆش .. ڕیژه‌ی به‌كارهێنانی له‌ناوخۆ .. داهاته‌كه‌ی به‌وردی چاودێری بكات، داتاكانی وه‌زاره‌ت له‌وباره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاوبكرێنه‌وه”.
هاوكاتی ئه‌وه‌ش “سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و پشه‌كه‌كان ئاشكرابكرێن و سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان دروستبێت، له‌گه‌ڵ پاره‌ی نه‌وت له‌بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم هه‌ڵبگیرێت”.