قه‌یرانی دارایی و كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی ئاواره‌كان قسه‌یان لێكرا


بۆ تاوتوێكردنی كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی و دۆخی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و گاریگه‌ری مانه‌وه‌ی زیاتر ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ شار و شارۆچه‌كانی پارێزگای سلێمانی. زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیمپۆزیمێكی ئه‌نجامدا.

 پسپۆرێكی ئابووری و داراییش پێوایه‌ “ئاواره‌كان كاریگه‌ری دوولایه‌نه‌یان له‌سه‌ر هاوڵاتایانی نیشته‌جێی شاره‌كان دروست كردووه”.

 هاوكات نوێنه‌ری رێكخراوی یو ئێن ئێچ سی ئار له‌ پارێزگاس سلێمانی رایگه‌یاند” رێكخراوه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان هاوكاریه‌كانی ته‌نها به‌سه‌ر كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه‌ له‌ سه‌دا هه‌شتا و هه‌شتی ئاواره‌كان له‌ ناو شاره‌كاندا نیشته‌جێن. به‌پێوستیش ده‌زانێت رێكخراوه‌كان هاوكاری ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش بكه‌ن. –