دار هێرمس كه گه‌وره‌ترین پشكی له كۆمپانیای ئه‌پڵدا هه‌یه، سه‌عاتێكی نوێی له زنجیره سه‌عاته‌كانی (Apple Watch) ده‌ركرد، سه‌عاته‌كه له ژێر ناوی (Equateur Tatouage) به‌رهه‌مهێنراوه، ئه‌م سه‌عاته‌ش ده‌چێته ریزی ئه‌و سه‌عاته به‌ناوبانگانه‌ی كه ئه‌پڵ ساڵانه به‌رهه‌یده‌هێنێت، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ به دوو قه‌باره‌و نرخی جیاواز به‌رهه‌مێنراوه، هه‌رچی یه‌كه‌میانه كه قه‌باره‌كه‌ی 38mm به نرخی 410 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت، جۆری دووه‌میشیان كه قه‌باره‌كه‌ی 42mm به نرخی 340 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Mashable ی ئه‌مریكی، هه‌ردوو ره‌نگی سپی و ره‌ش زاڵترین ره‌نگی سه‌عاته‌كه ده‌بن، هاوكات دیزاینه‌كه‌شی زیاتر له گه‌ڵای دار و كۆمه‌ڵێك ره‌نگی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك پێكهاتوه، یه‌كه‌م دیزینی ده‌ستبه‌ندی سه‌عاته زیره‌كه‌كه‌ی ئه‌پل له پێستی گوێره‌كه چاپكراوه، هه‌روه‌ها هێرمس بۆ دروستكردنی ئه‌م كاتژمێره گه‌راوه‌ته‌وه بۆ دیزینه كۆنه‌كانی ساڵاكانی هه‌شتاكان، هاوكات بۆ ده‌ستكه‌وتنی سه‌عاته‌كه، ئه‌وه ته‌نها ده‌توانرێت له سه‌ر ماڵپه‌ری بازرگانی هێرمس داوا بكرێت.
جێی باسه ماڵپه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌عاته‌كه نه‌كردوه، ته‌نها نرخ و قه‌باره‌و دیزینه‌كه‌ی ئاشكرا كردوه.