به‌م نزیكانه پسووڵه‌ی نه‌وتی ژماره 17، كه به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێته هاوڵاتییان ده‌ستپێده‌كات و پێش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
جه‌مال عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندوە: هه‌ردوو پسووڵه‌ی ژماره 17 و 18ی نه‌وتیان چاپ كردو‌وه‌و به‌م نزیكانه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن، كه پسوڵه‌ی ژماره 17 نه‌وته‌كه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت به هاوڵاتیان.
راشیگه‌یاند: دانیشتوانی ناوچه كوێستانییه‌كان نه‌وتی ژماره 17یان وه‌رگرتووه، كه بێبه‌رامبه‌ره، چه‌ند خێزانێك ماون، ئه‌ویش به‌یه‌ك رۆژ هه‌موویان ته‌واوده‌كه‌ن و ده‌ست به‌ناو شاره‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: “له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی پسووڵه‌ی نه‌وتی ژماره 17 ده‌كه‌ن له‌ناو شاردا و هه‌وڵیش ده‌درێت پێش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ ته‌واوی خێزانه‌كان له‌ناو شاردا نه‌وته‌كه وه‌ربگرن”.
داواشی له بریكاره‌كان كرد به له بنكه‌ی یه‌ك تا 25 رۆژی 16ی مانگ سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پسووڵه‌ی نه‌وتی ژماره 17، بنكه‌ی 26 تا 50 رۆژی 17 ی مانگ، 51 تا 75، رۆژی 18 مانگ، 76 تا 100 رۆژی 19ی مانگ، 101 تا 117 رۆژی 20ی ئه‌م مانگه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پسووڵه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پسووڵه‌ی نه‌وتی ژماره 17 بێبه‌رامبه‌ره‌و له‌كاتی دابه‌شكردنیدا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگیرێت.