سه‌نته‌رێكى تۆژینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ئاستى جیهاندا ئاڵوگۆڕه دراوییه‌كان له‌ئێران، ئه‌فغانستان‌و تاجیكستان زۆرترین گومانى پاره سپى كردنه‌وه‌یان لێده‌كرێت.
سه‌نته‌رى تۆژینه‌وه‌ى بازل كه لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى پێكهاته سیاسى‌و داراییه‌كان له 149 وڵاتى جیهاندا كردوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌رى “دژه پاره سپى كردنه‌وه” ئه‌م وڵاتانه‌ى ریزبه‌ندیى كردوه، له‌م خشته‌یه‌دا ئێران، ئه‌فغانستان‌و تاجیكستان له‌په‌له‌ى یه‌كه‌م تا سێهه‌مدان‌و زۆرترین پاره سپى كردنه‌وه‌یان تیا ئه‌نجامده‌درێت.
راپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى بازل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فینله‌نداو لیتوانیا‌و ئیستوانیا كه‌مترین گومانى پاره‌سپى كردنه‌وه‌یان لێده‌كرێت.