وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 100 هه‌زار به‌شداربووی كاره‌با زیادی كردووه‌


وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات: به‌هۆی‌ زیادبوونی‌ لۆد له‌سه‌ر كاره‌بای‌ نیشتمانی، به‌نیازن سیستمی‌ 20 ئه‌مپێریی بۆ ماڵه‌كانی‌ سنووری‌ ئه‌و فیده‌رانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌ فشاریان له‌سه‌ره‌.

محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم: جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌: له‌هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ وێستگه‌كانی‌ كاره‌با و ده‌ڵێت “باری‌ دارایی‌ هاوڵاتیان وایكردووه‌ خه‌ڵك له‌بری‌ نه‌وت، كاره‌با بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش لۆدێكی‌ زۆری‌ خستووته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی‌ كاره‌با”.

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ئاماری‌ به‌شداربووان به‌هۆی‌ ئاواره‌كانه‌وه‌ ڕووی‌ له‌زیادبوون كردووه‌، به‌جۆرێك له‌ساڵی‌ ڕابردووه‌وه‌ 100 هه‌زار به‌شداربووی‌ كاره‌با له‌هه‌رێم زیادیكردووه‌.