“بن لادن” له ڕێی گرێبه‌ستێكی وه‌به‌رهێنانی نوێوه، پڕۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
كۆمپانیای “جه‌به‌ل عومه‌ر” له‌گه‌ڵ گرووپی “بن لادن”ی سعوودی ڕێككه‌وتن به ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی زه‌به‌لاح كه به گوژمی 196 ملیۆن ڕیالی سعوودییه و بریتییه له حه‌وت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
گرووپی “بن لادن” كه یه‌كێكه له گرووپه وه‌به‌رهێنه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی ئابووریی سعوودییه‌یان ڕاگرتووه، ئه‌گه‌رچی له خانه‌واده‌ی “ئوسامه بن لادن”ن، به‌ڵام هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌و كه‌سه‌وه نییه، ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌هۆی ناوه‌كه‌یانه‌وه، سه‌رجه‌م سامانه‌كه‌یان كه به چه‌ندان ملیار دۆلار ده‌قه‌بڵێندرێت له باكه‌كانی ئه‌ورووپا سڕ كرا، دواتر پاشای سعوودیه خۆی داوای كرد كه بۆیان بگه‌ڕێننه‌وه چونكه ئه‌مان كۆمپانیایه‌كی نیشتمانین.
گرووپی بن لادن بڕیاری داوه ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو، گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێ كه ده‌بێته یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی تا ئێسته له‌و وڵاته‌دا كردوویانه.