به‌داتا.. ده‌وڵه‌مه‌ندترین و هه‌ژارترین گه‌له‌كانی جیهان


ڕاپۆرتی بانكێكی سویسڕی، ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ دابه‌شكردنی سامان له‌ هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ مه‌ودای نێوانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاره‌كان، زیاتر له‌یه‌ك دووركه‌وێته‌وه‌.

راپۆرتێك له‌باره‌ی سامانی جیهانی، كه‌ بانكی كریدی سویسی سویسڕی كردویه‌تی، دانیشتوانی گۆی زه‌وی بۆ چه‌ند گرووپێك دابه‌ش كردووه‌.

سویسڕییه‌كان، یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، ناوه‌ندی سامانیان ده‌گات 500 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه‌ش ناوه‌ندی سامانی خه‌ڵكی سویسڕا 11 جار له‌ سامانی گشت هاووڵاتیانی دیكه‌ی جیهان زیاتره‌، له‌كاتێكدا گه‌لی سویسڕی 0.1% جیهان پێكدێنن، به‌ڵام سامانی 1,4% داهاتی جیهانه‌.

زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
ئه‌و گرووپه‌ی خه‌ڵك، كه‌ به‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ناسراون، سامانیان له‌ سه‌رووی 50 ملیۆن دۆلاره‌ و 140 هه‌زار و 9 سه‌د كه‌سن، له‌و گرووپه‌ 11 هه‌زاریان خه‌ڵكی چینن، له‌پاش ئه‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت كه‌ 70 هه‌زار و 400 كه‌سیان دانیشتووی ئه‌مه‌ریكان، پاشانیش ئه‌ڵمانیا به‌ بوونی 6 هه‌زار و 100 پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌.

ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
له‌ جیهاندا 33 ملیۆن كه‌س، سامانیان له‌ نێوان ملیۆنێك بۆ 50 ملیۆنه‌، 45%ی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ونه‌ هه‌رێمه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، 30% ئه‌ورووپا، 18% ده‌كه‌ونه‌ قاره‌ی ئاسیا، دانیشتوانی چین كه‌ ملیارێك و 600 ملیۆن كه‌سه‌، ته‌نیا 5% ئه‌و گرووپه‌ ده‌گرنه‌وه‌.
 
وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان
هه‌ژاری به‌ 20% دانیشتوانی جیهان پێكدێنن كه‌ نزیكه‌ی زیاتر له‌ ملیارێك كه‌سن، ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ داهاتی ساڵانه‌یان زیاتره‌ له‌ 248 دۆلار.
 
گرووپی قه‌رزاره‌كان
ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌رزارن و باریان نزیكه‌ له‌ هه‌ژاری، 44% خه‌ڵكی جیهان پێكدێنن و ڕێژه‌ی قه‌رزاری بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نزیكه‌ی 2628 دۆلاره‌.
 
هه‌ژاره‌كان ده‌كه‌ونه‌ كوێی جیهان
نزیكه‌ی 750 ملیۆنیان ده‌كه‌ونه‌ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا، وڵاتی هیندستان سه‌روی لیسته‌كه‌یه‌ به‌ بوونی 246 ملیۆن كه‌س، پاش وڵاتی هیند، چین به‌ بوونی 72 ملیۆن كه‌س دێت و دواتر، نیجیریا 35 ملیۆن كه‌س، هه‌ژاری هه‌یه‌، به‌ڵام وڵاتانی ڕووسیا به‌ بوونی 28 ملیۆن هه‌ژار، ئۆكڕانیا 25 ملیۆن، هه‌رێمه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 21 ملیۆن هه‌ژاریان هه‌یه‌، نه‌كه‌وتونه‌ته‌ ناو لیسته‌كه‌وه‌.