ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرۆژەیاسا كۆدەبێتەوە و بڕیاریشە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2017ی عیراق بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش جگە لەدەنگدان بەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2017،پرۆژە یاسای تایبەت بە چەك دەخرێتە دەنگدانەوە و هەر لە دانیشتنەكەدا بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواری یەكەمی یاسای لێبوردنی گشتی و گفتوگۆ لەسەر پێشنیاریی یاسای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بكرێت.
هەروەها بڕیارە لەم دانیشتنەدا لیژنەی یاسایی راپۆرتێك سەبارەت بە كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق و دیاریكردنی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاو ناحیەكان و هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش بكات.