گرفتی كەمبونەوەی كارەبا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی دابەزینی پەستانی غازەوە لەوێستگەی سەرەكی دانەغاز بڕی كارەبای بەرهەم هاتوو كەمی كردووەو بەو هۆیەشەوە پشكی پارێزگای سلێمانی لە پێدانی ووزەی كارەبا  بۆ تەنها (354) مێگاوات دابەزیووە.

بەرێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكردوە بۆ دابینكردنی كارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی پێویستان بە هەزارو ( 400) مێگاوات هەیە بەڵام بە هۆی دابەزینی پەستانی غازەوە لە وێستگەی دانە غاز بری بەرهەمهێنانی كارەبای گشتی بۆ تەنها هەزارو (688) مێگاوات كەمیكردوەو لەو برەش بەشی پارێزگای سلێمانی لە كارەبا بۆ (354) مێگاوات دابەزیووە.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە  دابەزینی پلەكانی گەرماو خواستی زۆری هاوڵاتیان بۆ بەركارهێنانی بەمەبەستی خۆ گەرمكردنەوە بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان كەمكردۆتەوەو كەمبونەوەی كارەباش لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دابەزینی پەستانی غازی وێستگەی دانەغازەوەبووەو لەئێستاشدا كێشەكە چارەسەر كراوە.