ژماره‌ى ملیاردێره‌كانى جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌زیادبوونه. له‌كۆى 1645 ملیاردێرى جیهان 172 كه‌سیان ژنن. گۆڤارى “فۆربس” لیستێكى سه‌باره‌ت به‌هه‌ره ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
10 ژنیان له‌لیسته‌كه‌دا له‌ریزى پێشه‌وه‌دان.
1- كریستى والتۆن
كریستى والتۆنى 59 ساڵه كه خاوه‌نى 36 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلاره، به‌پێى فۆربس ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنى جیهانه. ئه‌م ژنه ئه‌مه‌ریكییه خاوه‌نى زنجیره سۆپه‌رماركێته‌كانى “وال مارت”ه.
2- له‌یلیان بتانكور
له‌یلیان بیتانكور، خاوه‌نى “لۆرئال” گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى كهرهسهكانى ئارایشته. ئه‌م ژنه فه‌ره‌نسییه كه خاوه‌نى 34 ملیاردو 500 ملیۆن دۆلاره، له‌پله‌ى دوه‌مدایه به‌پێى گۆڤارى فۆربس.
3- ئه‌لیس والتۆن
ئه‌لیس والتۆن، كچى سام والتۆنى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى “وال مارت، كه خاوه‌نى 34 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلاره له‌پله‌ى سێهه‌مدایه.
4- جاكلین مارس
جاكلین مارس كه 20 ملیار دۆلاره‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى شكولاتهوه به‌ده‌ستهێناوه، نه‌وه‌ى فرانك سى مارسى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى تایبه‌ت بهشیرینىو شكولاتهى مارسه.
5- جینا راینهارت
جینا راینهارت، كچى لنگ ههنكاك دۆزه‌ره‌وه‌ى یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانى ئاسنه له‌جیهاندا. ئه‌م ژنه ئوستورالییه خاوه‌نى 17 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلاره.
6- سوزانا كلاتن
سوزانا كلاتن، ژنه بازرگانى ئه‌ڵمانى، پاش مه‌رگى هێربه‌رت كوانتى باوكى، له‌گه‌لأ دایك‌و براكه‌ى بوونه میراتگریى دارایى باوك، له‌وانه ئه‌و پشكانهى له‌كۆمپانیاى ئوتومبێلسازى پى ئێم ده‌بلیو هه‌یبوو. سامانه‌كه‌ى به 17 ملیار‌و 400 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ئه‌و به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنى ئه‌ڵمانیاش داده‌نرێ.
7- ئیبیگل جانسۆن
ئیبیگل جانسۆن، كه خاوه‌نى 17 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلاره، له‌پله‌ى حه‌وته‌مى ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنانى جیهاندایه. ئه‌م ژنه خاوه‌نكاره یه‌كێكه له‌به‌ڕێوه‌به‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنانى “فیدلیتى” له‌ئه‌مه‌ریكا.
8- ئان كۆكس جمبهرز
ئان كۆكس چمبهرز، ژنێكى 96 ساڵه‌ى ئه‌مه‌ریكییه، میراتگرى كۆمپانیاى كۆكس ئینتهرپرایزه، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتوترین دامه‌زراوه‌كانى خانه‌ى چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى میدیاكان له‌ئه‌مه‌ریكا. ناوبراو باڵوێزى پێشووى ئه‌مه‌ریكاش بوو له‌به‌لجیكا، سامانه‌كه‌ى به 15 ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
9- لۆرن پاول جۆبز
لۆرن پاول جۆبز، بێوهژنهكهى ستیڤ جۆبزى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى ئه‌پل، به‌پێى گۆڤارى فۆربس سامانه‌كه‌ى 14 ملیار دۆلاره.
10یوهانا كوانت
له‌م ریزبه‌ندییه‌ى گۆڤارى فۆربسدا، پله‌ى ده‌یه‌م دراوه بهیۆهانا كوانت خانمى 88 ساڵه‌ى ئه‌ڵمانى، ئه‌و بێوه‌ژنى هێربه‌رت كوانتو دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازى “Charité”یه. سامانه‌كه‌ى 12 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلاره.
لەرێگەی ئەم لینکەوە ژمارە ١٦ی گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی داونلۆد بکە کەبەدەیان بابەتی ئابوری سەنجراکێش لەخۆدەگرێت https://sulcci.com/pdf/16.pdf