نرخی زێر بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی 14 ساڵی رابردوو دادەبەزێت


بە كاریگەری زیادكردنی نرخی سود لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكاوە نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی 14 ساڵی رابردوو دادەبەزیێت.

بەپێی ئەو نرخانەی كە لەبازاڕ‌ە جیهانیەكانی بواری ئاڵوگۆڕی زێڕدا تۆماركران، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە یەك هەزار و 183 دۆلار و 20 سەنت، هاوكات نرخی یەك ئۆنسە زیویش بە 16 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

چاودێرانی بازاریش ئاماژەیان بەوەكردوە: دابەزینی نرخی زێڕ لە ئێستادا پەیوەندی بەخستنەڕووی ئەو ڕاپۆتانەوە هەیە كە بانكی ناوەندی ئەمریكا سەبارەت بەزیادكردنی سودی بانكی ئاشكرایكردوە: هەروەها  بەهای دۆلاری ئەو وڵاتە بەرامبەر دراوە جیهانیەكان بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵی رابردوودا تۆماركردوە.