ئیدارەی پارێزگای كەركوك پێشنیارێك بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز دەكاتەوەو داوا دەكات لەبودجەی پترۆدۆلارو لەهەر بەرمیلێك نەوت بڕی پێنج دۆلاریان بۆ دابین بكرێت.
(ئەحمەد عەسكەری) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ ئاژانسی (كەركوك) باسی لەوەكردووە، ئەوان پێشنیارێكیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز كردۆتەوەو تێیدا داوایان كردووە لەبودجەی پترۆدۆلار بۆ هەر بەمیلێك نەوت بڕی پێنج دۆلار تەرخان بكرێت، چونكە نیوەی پرۆژەكانی شارەكە لەسەر پرۆژەی پترۆدۆلار تەرخان دەكرێت.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ووتیشی، لەئێستادا یەك دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت تەرخان دەكرێت و ساڵانەش بڕی 250 ملیار دینار بەپارێزگا دەدرێت.