قەبارەی زیانەكانی عیراق لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 38 ملیار دۆلار بووە


وەزارەتی پلاندانی عیراق ئاشكرایدەكات: لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی جەنگی داعشەوە وڵاتەكەی نزیكەی 38 ملیار دۆلار زیانی پێگەشتووە.

 
عەبد زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاندوە: ئەو ناوچانەی كە لە ماوەی دووساڵی رابردوودا لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە داگیركراون رووبەڕووی زیانێكی زۆر و داڕمانی ژێرخانی ئابووری بۆنەتەوە و هیچ جۆرە خزمەتگوزاریكیشیان تێدا نەماوە و وەك نەمانی كارەبا و روخانی قوتابخانەكان و سوتاندنی بیرە نەوتەكان و وێرانكردنی سەرجەم بوارەكانتر، ئەوەش وایكردوە زیانەكانی ئەو ناوچانە بە 41 ترلیۆن دۆلار بخەمڵێنرێت.