حكومەتی توركیا باج لە سەر ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان زیاد دەكات


حكومەتی توركیا بڕیار دەدات باج لەسەر بەكارهێنانی ئەو ئۆتۆمۆبێلانە زیاد بكات كە نرخێكی بەرزیان هەیە. 

ناجی ئیقبال وەزیری دارایی توركیا رایگەیاند: ئەوڵاتە بریاریداوە باجێكی تایبەت لەسەر بەكارهێنانی ئۆتۆمۆبێلەكانی زیاد بكات، وتیشی: ئەو باجە جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی كە نرخیان كەمەو خوستێكی زۆریان لەسەرە سەرجەم ئۆتۆمۆمێلەكانی وڵاتەكەی دەگرێتەوە .

وەزیری دارایی توركیا ئەوەش رونكردۆتەوە: باج لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە زیاد ناكەن كە نرخەكەیان لە 11 هەزار دۆلار كەمتربێت، وتیشی: لە رێگەی جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەیانەوە دەتوانن بڕی زیاتر لە 3 ملیار و 100 ملیۆن لیرە بۆ بودجەی گشتی وڵاتەكەیان زیاد بكەن.

 دەركردنی ئەو بڕیارەش كاردانەوەی ئەرێنی لەسەر كەرتی ئۆتۆمۆبێلی ناوخۆیی دەبێت و دەبێتە هۆی زیادكردنی خەرجی هاوردەكرنی ئۆتۆمۆبێلی بیانی.