واشنتۆن، کۆنفرانسێک لەسەر بارودۆخی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی کوردستان ساز ده‌کرێت


هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ واشنتۆن کۆنفرانسێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری و بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان ساز ده‌کرێت.

نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ واشنتۆن کۆنفرانسێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری و بازرگانی لە هه‌رێمی کوردستان ساز ده‌کرێت.

نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە واشنتۆن ئاماژه‌ به‌وەش‌ ده‌کات که‌ له‌وانه‌یه‌ داعش ته‌نیا به‌هێزی سه‌ربازی له‌ناونه‌برێت و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری ڕۆڵی کاریگه‌ر ده‌گێڕێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ئابووری به‌ بناغه‌ی ئاسایشی خۆمان داده‌نێین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان.

 له‌م کۆنفرانسه‌دا عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و عەبدولستار مەجید وه‌زیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.