دوابەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی رۆژی سێشەم رێكەوتی هەشتی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەم و بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ و بوونی بە سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بڕیاری كۆچكردن بەرەو وڵاتی كەنەدایان داوە و لە هەوڵی بە دەستهێنانی مافی مانەوە لە كەنەدادان.
بەڵام لە بەرامبەردا وڵاتی كەنەدا كۆمەڵێك مەرجی داناوە و كە تەنیا ئەو هاووڵاتییانەی ئەمەریكا وەردەگرێت كە ئەو مەرجانەیان تێدا فەراهەم بێت و یەكێكیش لە مەرجەكان بریتییە لە پیشە، واتە تەنیا ئەو كەسانە وەردەگرێت كە بەهرە و لێهاتوویی هەندێك لە پیشە گرنگەكانیان تێدا بێت، ئەمانەی خوارەوەش سەرەكیترینی ئەو پیشانەن كە لەلایەن كەنەداوە داواكارییان لەسەرە و چانسی وەرگیرانیان زۆرترینە:
دەیەم- وەبەرهێنەری بانكی و شیكەرەوەی دارایی.
نۆیەم- ژمێریار و وردبینیكار.
هەشتەم- دیزاینەر و وێنەكێشی گرافیكی.
حەوتەم- سەرپەرشتیاری فرۆشتنی پشكەكان.
شەشەم- مامۆستای زانكۆ و وانەبێژ.
پێنجەم- بەرنامەڕێژی كۆمپیوتەر و پەرەپێدەری ئامرازە میدیایییەكان.
چوارەم- ئەندازیاری ئای تی.
سێیەم- راوێژكار و شیكەرەوەی سیستەمی زانیارییەكان.
دووەم- چێشتلێنەر.
یەكەم- سەرپەرشتیاری خزمەتگوزاریی خواردن.