سلێمانی .. گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی كەرتی تایبەت دەكرێت


لە شاری سلێمانی بە بەشداری پیاوانی خاوەن كاری عێراق و ژمارەیەك لە سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی یەكێتی پیاوانی خاوەن كاری عێراق و سەنتەری پڕۆژە نێودەوڵەتییە تایبەتەكان CIPE دەستی پێكرد.

 كۆبوونەوەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە كار و چالاكییەكانی یەكێتی پیاوانی خاوەن كاری عێراقی و هاوكارییەكانی سەنتەری پڕۆژە نێودەوڵەتییە تایبەتەكان CIPE بۆ رێكخراوەكە. 

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی كەرتی تایبەت دەكرێت و دواتر بە راپۆرتێك بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرز دەكرێتەوە بۆ كاركردن لەسەر كێشەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی. 

هەڤاڵ ساحێبقڕان، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتی خاوەن كارانی سلێمانی،  لەو بارەیەوە رایگه‌یاند: “كۆنفرانسی ئەمڕۆی شاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی كۆی دیراسەتێكە كە كۆمەڵێك وەرشەی كار كراوە لەگەڵ هەشت پارێزگای عێراق و بەغدا، كێشەیەكی زۆر هەیە لە كەرتی ئابووری و كەرتەكانی تر لە نێوان كەرتی تایبەت و حكوومەتدا، ئەمڕۆ هەوڵ دەدەین ئەو دیراسەتانە دەوڵەمەند بكەین و چارەسەری بۆ دابنێین كە چۆن رزگارمان بێت لەو قەیران و دۆخەی ناوچەكەی تێكەوتووە”. 

هەڤاڵ ساحێبقڕان وتیشی: “دەمانەوێت ئەو بیرۆکراتیەتەی هەیە لە مامەڵەی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی نەمێنێت، ئەم دیراسەتەی ئەمڕۆ لێرە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت دواتر رەوانەی سەرۆكایەتی حكوومەتی عێراق دەكرێت و ئەوان ئەگەر پەیڕەوی بكەن ئەوكات ئابووری ئەم ناوچەیە بەرەو پێشتر دەبەین”.  

ڕێ