بەهۆی لەكاركەوتنی بیرێكی ئاو و كەمبوونەوەی ئاو لە بیرەكانی تری سنوری ناحیەی بەرزنجە، دانیشتوانی ناحیەكە ڕووبەڕووی كەمئاوی دەبنەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانرێت بیرەكە بخرێتەوە كار.
دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی بەرزنجە رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین ئەو بیرەی شكاوە بخەینەوەكار، بەڵام لە هەوڵداین كە رێكخراوی شنەبای ژاپۆنی بیرێكی ئاو لەسنورەكە لێبدات، بۆ ئەوەی گرفتی كەمئاوی چارەسەر بكرێت.
هاوڵاتیانی ناحیەی بەرزنجەش دەڵێن: لەئێستادا دوو رۆژجارێک ئاومان بۆ ماوەی سەعاتێک یان نیو سەعات هەیە، بەڵام لەپێش شکانی بیرەکەدا هەموو رۆژێک ئاومان هەبوو.