به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی، گۆڕانكاری له خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.
سالار حیسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و زۆربوونی خواست له‌سه‌ر كاره‌با له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی وه‌ك چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو نه‌ماوه و گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه.
وتیشی: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌ی نیشتمانی، گۆڕانكاری له خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كراوه له سنووری پارێزگای سلێمانی و پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سه‌عات هه‌شت بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی بڕا، مۆلیده‌كان نابێت كاره‌با بده‌نه هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌شی وت: له‌و چه‌ند كاتژمێره‌دا كه كاره‌بای نیشتمانی ده‌بڕێت، با مۆلیده‌كان كاره‌با نه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان تا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای مۆلیده زۆر نه‌بێت و پاره‌ی زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كه‌وێت.
ڕاشی گه‌یاند، تا كۆتای مانگی تشرینی دووه‌م، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ، تا 8ی به‌یانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی، كاره‌با بۆ هاوڵاتیان هه‌ڵده‌كه‌ن.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ندێك جاریش بۆ خوار 10 كاتژمێر داده‌به‌زێت.