وۆرك شۆپێك بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە ئەنجامدرا


 لەشاری سلێمانی وۆرك شۆپێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە ئەنجامدرا.

لەو وۆرك شۆپەدا تەئكیدكرایەوە، كە كێشەكانی ژینگە روو لە زیادبونەو چارەسەركردنیشی پێوستی بەكەمكردنەوەی غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن هەیە، یەكێكیش لە چارەسەرەكان هەنگاونانە بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری هایبرید كە بەدۆستی ژینگە ناسراوە.

 بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوندیدارەكانی حكومەت كرد، بۆ ئەوەی  سەبارەت بەهاوردەكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە رێنمایی پێویست دەربكات  تاوەكو لە كوردستانیش بەكاربهێنرێت‌و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی پیسونی ژینگە هەبێت.