بە ئامادەبونی سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و عوسمان فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی ژور و ژمارەیەک لە سەرمایەدارانی سلێمانی بەرپرسانی یەکە ئیداریەکانی بازاڕی کارفور لەناو بینای فاملی مۆڵ کرایەوە.
ئاسۆ عەبدول لەتیف راوێژکار لە کۆمپانیای هەڵبجە گروپ بەسایتی ژوری بازرگانیوپیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند: گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەو دارین کە هەستاون بە جێبەجیکردنو دروستکردنی فاملی مۆڵ لەسلێمانی ئەمڕۆ بەشێکی سەرەکی ناوبازاڕەکە دەکرێتەوە کە یەکێکە لەمارکە بەناوبانگە جیهانیەکان، دووەم هایپەر مارکێتی جیهانیە بۆ جلوبەرگ و خواردەمەنی سەرەجم پێداویستیەکانی هاوڵاتیان پێداویستی ناوماڵ.
ئەمرۆ ٢٢ – ١١ – ٢٠٠٦ تەنها بەشێکی سەرەکی هایپەرمارکێتو براندە جیهانیەکان دەکرێتەوە بڕیارە تا نزیک جەژنی نەورۆز تەواوی بازاڕەکە بەڕوی هاوڵاتیانو بازرگانانو گەشتیاراندا بکرێتەوە. ئەم بازاڕە دەبێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی لەشاری سلێمانی و بەسەدان هەلی کار بۆ گەنجانی سلیمانیو دەورووبەری دەرەخسێنێت، فاملی مۆڵ لەسەر ڕووبەری سەد هەزارمەتر دووجا دروستکراوە بەسەدان براندی گەورەی جیهانی لەخۆدەگرێت.




