بەڕێوەبەری کارفور لەشاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامان کۆبۆوە.
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ڕوشی بازرگانی و کردنەوەی گەورەترین لقی کارفور لەشاری سلێمانی سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆک و حەمید عبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی ژوور لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ھەرێمی کارفور کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا جۆن لوی کلاری بەڕێوەبەری گشتی ھەرێمی کارفور لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری سلێمانی لقی خۆمان دەکەینەوە کەتیایدا ھەمو خۆراکێک و کەل و پەلێکی پێداویستی ھاوڵاتیانی تێدایە و ڕەچاوی تەواوی باری ئابوری خەڵکی سلێمانی کراوە لەڕوی نرخ و فرۆشتنەوە”
ڕاشی گەیاند: داوامان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد کە ھاوکاری تەواومان بکەن لە ناساندنی کۆمپانیاکان و بەرھەمە ناوخۆیەکان بۆ ئەوەی بتوانین ھاوکاری بەرھەمە ناوخۆیەکان بین.
بەڕێوەبەری گشتی ھەرێمی کارفور لە عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە لە %٩٥ کارمەندانی بازاڕەکەیان لەخەڵکی شاری سلێمانی پێکدێن و دەرفەتی کارکردنیان بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕەخساندووە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە پشتیوانیمانکردن بۆ ھەمو ھاوکاریەک بۆ سەرخستنی بازارەکە وە پێمان ڕاگەیاندن دەبێت لەم قەیرانەدا ھاوکاری خەڵکی شاری سلێمانی بکەن بەھۆی بەردەوامی قەیرانی دارایەوە.
ڕاشی گەیاند: داوامنکردوە ھەمو ئەو بەرھەمە ناوخۆیانەی کەلەسلێمانی بەرھەم دەھێندرێت لە كافور بازاڕیان بۆبکرێتەوە وەک ھاندانێک بۆ بەرھەمی ناوخۆی.
سیروان محەمەد ڕاشی گەیاند: پێمان ڕاگەیاندون ھەوڵ بۆ ھێنان و دروستکردنی کارگە بدەن بۆ بەرھەم ھێنان لەناوخۆدا تا بتواندرێت دەستی کار زیادبکرێت و بەرھەمی ناوخۆی زیادبکرێت و پشت بەخۆمان ببەستین.
بازاڕی کارفور لەشاری سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە دەکرێتەوە کەتیایدا زیاتر لە ٣٥٠ کەس کاری تیادا دەکەن و بە سەدان کۆمپان لەبوارە جیاوازەکاندا کەلو پەلەکانیان دەفرۆشن.

