سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ به‌شی ئابوری ئه‌مریکا کۆبۆوه‌


بۆقسه‌کرن ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی بازرگانی و ئابوری شاری سلێمانی و کاری بازرگانان سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئابوری له‌ کونسوڵ گه‌ری ئه‌مریکاله‌ هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوه‌.
 
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” له‌گه‌ڵ شاریان فدس گێراد به‌رپرسی به‌شی ئابوری له‌ کونسوڵ گه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌رێم کۆبوینه‌وه‌ تیایدا باس له‌ کێشه‌ بازرگانیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد کرا”
 
وتیشی” ئه‌وکێشانه‌ی که‌ له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ند دروستبووه‌ گرفتیان بۆ کاری بازرگانان دروستکردووه‌ و کاری بازرگانیان خراپترکردووه‌”
 
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌رپرسی ئابوری کونسوڵ گه‌ری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند به‌پێی توانا به‌دواداچون بۆ ته‌واوی ئه‌وکێشانه‌ ده‌کرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌درێت تاکاری بازرگانی له‌کوردستاندا گرفتی بۆ دروست نه‌بێت.