عێراق .. له‌ رێگه‌ی راكێشانی هێڵێكه‌وه‌، نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرێت

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئوردن بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو عه‌ممان ده‌ستیان به‌ وتوێژه‌كانیان كردووه‌ بۆ راكێشانی هێلێكی نه‌وتی نێوانیان، 
كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، 
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌ پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و وتووێژانه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئاسانكاری هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی شتومه‌ك و كاڵاش له‌خۆ ده‌گرێت و ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوانیانه‌، 
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ئه‌وه‌یان خستبووه‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ڕاكێشانی ئه‌و هێڵه‌ نه‌وتییه‌ی عێراقدا بۆ وڵاته‌كه‌یان، هێڵێكی لاوه‌كی لێ ڕاده‌كێشن بۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئوردن و پێداویستییه‌ ناوخۆییه‌كانیانی لێوه‌ دابین ده‌كه‌ن.