لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له سوید ئه‌و قسه‌یه‌ی به درۆخسته‌وه كه ئه‌ڵێ گوایه ئافره‌ت له‌رایكردنی زیاتر له ئه‌ركێ له‌یه‌ك كاتدا له پیاو به‌تواناترن.
(تیمۆ مانتیلا) مامۆستای ده‌رووناسی له زانكۆی ستۆكهۆڵم ده‌ڵێ به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامی داوه ده‌ركه‌وتووه كه پیاو ده‌ستبه‌كارترو گورج و گۆڵتره له ئافره‌ت له رایكردنی كاری هه‌مه‌جۆردا له‌یه‌ك كاتدا.
ئه‌و مامۆستایه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كردوه بریاره له‌گۆڤاری (سایكۆلۆجیكل ساینس) ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوبكاته‌وه كه 160 كه‌س به‌شداریان تێداكردوهو ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 43 ساڵدا بووه.