دوای شه‌ش ڕۆژ به‌رده‌وامی دوانزه‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی کۆتای هات و به‌بڕی ٥ ملێۆن دۆلار گرێبه‌ستکراوه.
ئازاد شمقار وته‌بێژی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند” دوای شه‌ش ڕۆژ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌سه‌ر که‌وتوانه کۆتای هات که تیایدا زیاتر له ٢٠٠ هه‌زارکه‌س سه‌ردانی پێشانگاکه‌یانکردووه له‌وانه کۆمه‌ڵێک بازرگانیان تیابووه که له‌م بار‌و دۆخه‌ناهه‌مواره‌ی کوردستان و عێراقی پیاتێپه‌ڕ ده‌بێت تواندراوه گرێبه‌ست به‌به‌های پێنج ملێۆن دۆلار، وه‌ڕۆژانه زیاد له دووملێۆن دۆلار فرۆشتنی ڕۆژانه هه‌بووه”
وتیشی” ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشی ئێمه‌یه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌کراون سێ کۆمپانیای ناوخۆییه که به‌رهه‌مه‌کانیا هی ناوخۆیه و گرێ به‌ستیان کردووه له‌گه‌ڵ شاره‌کانی خواروی عێراق ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاوکارێکی باش بۆ دروسکردنی ژێرخانی ئابوری وه هیوای ئێمه ئه‌وه‌یه له‌ساڵی داهاتودا بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆی زیاتر بکه‌ین”
وته‌بێژی پێشانگای نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حکومیه‌کانیکرد که هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بون له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی پێشانگاکه‌دا.
لای خۆشیه‌وه که‌مال حه‌مه‌علی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند” به‌شداری کردنی کۆمپانیاکان له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه به‌تایبه‌ت کۆمپانیاکانی ناوخۆ که توانیویانه به‌رهه‌میان زیادبێت و گرێبه‌ست بکه‌ن وکاریان فراوان بکه‌ن”
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که ساڵانه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای عێراق ته‌قه‌دوم پێی هه‌ڵده‌ستێت ئه‌مساڵ ١٢ هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیان به‌سه‌رکه‌وتوی کرده‌وه که‌تیایدا ١٨٠ کۆمپانیا له ١٩ وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شداربون.