ئؤتؤمبێلێكی تەواو زیرەك دروست دەكرێت


ئۆتۆمبێلی كارەبایی LeEco تا رادەیەكی زۆر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئایندەی  كۆمپانیا گەورەكان كە بەرهەمیدەهێنن، ئەم ئۆتۆمبێلە لەم كۆتایانەدا لەلایەن كۆمپانیای زی جەنراڵەوە بەرهەمهێنرا، كە ئۆتۆمبێلێكی بێ شۆفێرە.

 
لەكاتی سواربونی ئەم ئۆتۆمبێلە ، ئەوە هەست بەوە دەكەیت كە پێت بلێت: من ئۆتۆمبێلی ئایندەم، ئەگەر باوەر بەم وتەیەش ناكەیت، دەتوانیت سەیری چوارچێوەكەی و  سەقفەكەی بكەیت ، كە چەندین ئامێری هەستیاری تێدا جێگیر كراوە ، بۆ تۆماركردنی سەرجەم رووداوەكانی رێگاو بان، هاوكات  ئەم ئامێرانە هۆكارێكیشن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەبێ شۆفێر كار بكات و هیچ هەڵەیەكیش روونەدات.

ئۆتۆمبێلی LeEco كوشنەكانی فراون و ئسراحەتن، هەروەها كاتێكیش ئۆتۆمبێلەكە لە رۆشتنی بە شۆفێرەوە دەگۆرێت بۆ بێ شۆفێر ، ئەوە كوشنی شۆفێرەكە دەگۆرێت بۆ تابلۆهـ ، تا شۆفێرەكە بتوانێت بە ئیسراحەت تر دابنیشێت، لایت و رووناكیەكانی دەرەوە جوانیی و كەشخەییەكی زیاتر بە ئۆتۆمبێلەكە دەبەخشێت، لایتەكانی پێشەوە بە پێی ویست و حەزی  شۆفێرەكە  بۆ 5 رەنگی جیاواز دەگۆرێت، هەروەها لەكاتی رۆشتنیشدا لە باری ئۆتۆماتیكیدا بە پێیادەرەو دەوروپشتی دەلێت كە بێ شۆفێر دەروات.

سەرەرای هەموو ئەم تایبەتمنەدیانە، بەلام چەند لایەنێكی ئۆتۆمبێلی كارەبایی LeEco  بە نهێنی ماوەتەوە، وەك ئەو ماوەیە چەندە كە دەتوانێت بە یەك جاری شەحنكردنەوەی بیبرێت؟،  یان چەند ماوەی پێویستە بۆ ئەوەی كیلۆ مەتری ئۆتۆمبێلەكە بگاتە 60 میل لە كاتژمێرێكدا، ئەمە سەرەرای ئاشكرا نەكردنی نرخی ئۆتۆمبێلەكە.

ئەم نارۆشنیە لە زانیاریەكان، دوای وتەیەكی جیا یویتینگ سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێری كۆمپانیاكە هات، كە رایگەیاند نامانەوێت سەرجەم زانیاریەكان ئاشكرا بكەین، وتیشی هەموو ئەوەی كە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە، كە ئەم ئۆتۆمبێلە تەواو زیرەكترە لە ئۆتۆمبێلی LeSee كە بۆ یەكەمجار لە پێشانگای پەكینی نێودەولةتی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نمایشكرا.