به‌ھۆی پابه‌ندییه‌كانی عیراق به‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ناچاربوونی به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان ئه‌گه‌ر ھه‌ر كۆتوبه‌ندێك له‌سه‌ر به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت دابنێت، پێ ده‌چێت عیراق به‌شداری له ھیچ رێككه‌وتنێكی رێكخراوی ئۆپێك نه‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 19-11-2016، بڵاویانكرده‌وه به‌گوێره‌ی گرێبه‌سه‌ته نه‌وتییه‌كان عیراق كه گرێبه‌ستی خزمه‌تن و بۆ پێشخستنی كیڵگه نه‌وتییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌به‌رھه‌مھێنانی ھه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی زیاده عیراق پاره‌یه‌كی دیاریكراو ده‌دات به‌كۆمپانیاكان، ئه‌گه‌ر بێت و كۆسپ دروست بكات بۆ زیادكردنی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت، ئه‌وا پێویسته عیراق قه‌ره‌بووی كۆمپانیا بیانییه‌كان بكاته‌وه.
فه‌لاح عامری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عیراق ناسراو به‌سۆمۆ رایگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئۆپیك یان ھه‌ر لایه‌نێكی تر، به‌غدا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه به‌رھه‌می نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی عیراق به‌رده‌وام داوا له ئۆپێك ده‌كه‌ن له رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به‌به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت به‌ده‌ر بكرێت، چونكه پێویستی به ھه‌ر دۆلارێكی زیاده ھه‌یه بۆ شه‌ڕی داعش و زیادكردنی ئاستی به‌رھه‌می نه‌وت یه‌كێكه له كاره ھه‌ر پێشینه‌كانی.