حكومەتی هەرێم رۆژانە (550) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات


 ئەندامانی ئەنجومەنی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق سەردانی پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و بریاریشە لە ساڵی داهاتوودا هەرێم رۆژانە (550) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات.

لەمیانەی بەرێوەچونی كۆنگرەیەكی رۆژانەوانیدا سەرۆكی كۆمسیۆنی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئامانجی ئێمە ئەوەیە سەردانی ئەو پاڵاوگەیانە بكەین و لە نزیكەوە ئاگاداری كار و چالاكیی و گرفتەكانیان بین.

هەروەك (تارق گەردی) ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكردكە لە گەڵ وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوەولە نزیكەوە پلانی ئەو سەردانەمان باس كردووە. وتیشی:بەپێی پلانەكە هەرێمی كوردستان رۆژانە ١٢٠ بۆ ١٧٠ هەزار بەرمیل و ئەویش بە پێی ئاستی بەرهەمهێنان رادەستی بەغدا دەكات و نەوتی كەركووكیش لە رێی بۆڕییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەندەری جیهان دەكرێت و بە نیازیشین لە ساڵی ٢٠١٧وە رۆژانە ٥٥٠ هەزار بەرمیل رادەستی حكوومەتی عیراق بكەین