ترەمپ كەسانی دەوڵەمەند بۆ وەرگرتنی پۆستە ئابوریەكان دیاری دەكات


 لەپاش هەڵبژاردنی (دۆناڵد ترەمپ)وە بە سەرۆكی نوێی ئەمریكاچاودێران بە دواداچوونی زۆر بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە (ترەمپ) بۆ پێدانی پۆستە دارایی و ئابوریەكان دەستنیشانی كردون.

لەوچوارچێوەیەشدا  زۆرێك لە راگەیاندنەكانی ئەمریكا لیستێكی نوێیان بە ناوی ئەو كەسانە بڵاوكردۆتەوە كە سەرۆكی نوێی ئەمریكا بۆ پركردنەوەی پۆستەكانی وەزارەتی (گەنجینەكان و  ووزە) دیاریكردون و ئەوەشی تێبینی دەكرێت ئەو كەسانە سەرجەمیان لە كەسانی دەوڵەندو سەرمایەدار پێكهاتوون.

هەر بەپێی راگەیاندنەكان  (ترەمپ) هەریەك لە (تۆماس باراك) دامەزرێنەرو سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی كۆمپانیای (كۆلۆنی كابیتاڵ)ی لەبواری بارزرگانی خانوبەرەو (ستیڤن منوتشین) ی بەرێوەبەری پێشووی دامەزراوەی (گۆلدمان ساكس)ی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی دەستنیشان كردوەو لەگەڵیشیدا هەریەك لە ((جیب هەنسار)  سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران و (تیم باولنتی) حاكمی پێشووی ویلایەتی (مینوسوتا) ناویان لەناو پاڵێوراوانی وەرگرتنی ئەو پۆستەدایە.

سەبارەت بە وەزارەتی ووزەش سەرۆكی نوێی ئەمریكا ناوی هەریەك لە (جێمس كونوتون) بەرێوەبەری كۆمپانیای (نوتیلوس داتا تەكنەلۆژی) و (رۆبێرت گریدی) گەورە وەبەرهێنی دارایی لە دامەزراوەی (گرایفۆن ئینفستورس) و ( هارۆڵد هام)ی بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (كونتینتاڵ ریسور سز) بۆ دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی دیاریكردوە.