عێراق و سعودیه‌ یه‌كتری به‌ به‌رپرسیار داده‌نێن له‌ نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت

 
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و سعودیه‌ یه‌كتری به‌ به‌رپرسیار داده‌نێن له‌ نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا، 
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ بلاویكرده‌وه‌، ململانێیه‌كی نوێ له‌ نێوان عێراق و سعودیه‌ له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و سعودیه‌ عیراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ به‌هۆی زۆری وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی نه‌وتدا، نرخی نه‌وتی له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا دابه‌زاندووه‌، 
له‌به‌رامبه‌ریشدا عێراق دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له‌ جیهاندا و پێش ئێران كه‌وت، نایه‌وێت ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌م بكاته‌وه‌. فه‌لاح عامری ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی عێراق له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك ڕایگه‌یاند كه‌ عێراق هه‌رگیز به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ناكاته‌وه‌، 
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان زیادكردووه‌، ئه‌وان كه‌می بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها عامری ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر سعودییه‌ بیر له‌ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكاته‌وه‌، ئه‌وا كارێكی خراپ ده‌كات.