به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌رپرسی به‌شی ئابوری قونسوڵی ئه‌مریکا سه‌ردانی پێشانگای سلێمانیکرد و به‌گرنگیه‌وه باسی له‌پێشانگاکه‌کرد.
شاریان فدس گێراد به‌رپرسی به‌شی ئابوری قونسوڵی ئه‌مریکا له هه‌رێم ڕایگه‌یاند” به‌شداریمان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه‌ک قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا زۆر گرنگه بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا وه ئێمه زانیاری ده‌ده‌ین به هاوڵاتیان و بازرگانان “
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌گرنگه‌وه له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڕوانین بۆیه به‌شێک له‌کارمه‌ندانمان له قونسوڵیه‌ته‌وه به‌شدارن و ڕێنمایه‌کانمان ده‌ده‌ن به بازرگانان و قوتابیان که نیازیانه کاری بازرگانی یان خوێندن بکه‌ن له ئه‌مریکا.
لای خۆشیه‌وه ئازاد شمقار وته‌بێژی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: سه‌ردانکردنی نوێنه‌ری ئابوری قونسوڵیه‌ی ئه‌مریکا گرنگی زۆری هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی نێوان سلێمانی و ئه‌مریکا که‌واده‌کات بازرگانان به ئومێده‌وه له ئه‌مریکا بڕوانن که هه‌میشه هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی توند‌و تۆڵبکات له‌گه‌ڵ بازرگانان.