بانكی ناوەندی عیراق 500 ملیار دینار بۆ قەرزی خانووبەرە دابین دەكات


بانكی ناوەندی عیراق 500 ملیار دینار بۆ قەرزی خانووبەرە دابین دەكات‌و لەڕێگەی بانكی خانووبەرە‌و سندوقی نیشتەجێكردنەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەكات.

مەحمود داغر بەڕێوەبەری گشتی چالاكیە داراییەكان لە بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند: بانكی ناوەندی لەسەرەتای ئەمساڵدا هەڵمەتێكی گەورەی پارەداركردنی بانكە پسپۆڕییەكانی دەستپێكرد، كە بڕەكەی دەگاتە 5 ترلیۆن دینار، لەو پارەیەش ترلیۆنێك‌و 600 ملیار دیناری درا بە بانكی خانووبەرە‌و سندوقی نیشتەجێكردن، پارەكەی تریش بەسەر بانكەكانی پیشەسازی‌و كشتوكاڵیدا دابەشكرا.

راشیگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا بانكی خانووبەرە 100 ملیار دیناری بەقەرز داوە بەو هاوڵاتیانەی كە زەوی خۆیان هەبووە‌و ویستویانە بیكەن بەخانوو، سندوقی نیشتەجێكردنیش 400 ملیار دیناری وەكو قەرز داوە بەو هاوڵاتیانەی كە لەپڕۆژەكانی وەبەرهێناندا یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە.

بەڕێوەبەری گشتی چالاكیە داراییەكان لە بانكی ناوەندی عیراق باسی لەوەشكرد: كە بڕی قەرزەكە بۆ هەر كەسێك 50 ملیۆن دینارە‌و بەنرخی سوودی لەسەدا 3 بۆ لەسەدا 4 دەدرێتە هاوڵاتیان‌و بەقیستی درێژخایەن لێیان وەردەگیرێتەوە.
 
ڕێ