ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌ده‌ن خاوه‌ن پیشه‌یه‌کی به‌رده‌وامی سلێمانی

 
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشن به‌ تۆفیقی حه‌ڵواچی.
 
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه‌ تۆفیق حه‌ڵواچی که‌ ساڵانێکی زۆره‌ له‌ دروسکردنی شیرینی کارده‌کات و شیرینیه‌که‌ی ناسراوه‌ له‌ کوردستاندا.
 
ژووری بازرگانی هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ تۆفیقی حه‌ڵواچی خواست که‌ توانیویه‌تی به‌ دروسکردنی شیرینی ساڵانێکی زۆره‌ ناوبانگی خۆی و شیرینی سلێمانی به‌به‌رزی بهێڵێته‌وه‌.