كارەساتە سروشتییەكان ساڵانە 520 ملیار دۆلار زیان بەوڵاتانی جیهان دەگەیەنێت


كارەساتە سروشتییەكان ساڵانە 520 ملیار دۆلار زیان بەوڵاتانی جیهان دەگەیەنێت و زیاتر لە 26 ملیۆن كەسیش رووبەڕووی هەژاری دەكاتەوە.

بانكی نێودەوڵەتی لەمیانی كۆنگرەی كەش و هەوا لە مەراكیش ئاشكرایكرد، زیانی كارەساتە سروشتیەكان لەسەدا 60 زیاترە لەو  خەمڵاندنانەی كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دیاریكردوە، جگە لەوەش كاردانەوەی توند لەسەر دۆخی ئابووری و مرۆڤایەتی دروست دەكات و زۆر لەوە زیاترە كە پێشبینی دەكرێت.

هەر لە یاننامەكەدا هاتووە كە زیانی كارەساتە سروشتیەكان بەتەنها لە زیانی مادی و رووخانی خانوو رێگاو بانەكاندا كۆنابێتەوە، بەڵكو زیانی بۆ مرۆڤایەتی هەیە، وەك خەرجی تەندروستی و خۆراك و فێركردن، جگە لەوەش ئەو كارەساتانە ساڵانە  نزیكەی 26 ملیۆن كەس دەخاتە ژێر هێڵی هەژاریەوە كە داهاتی رۆژانەیان لە 2 دۆلار كەمترە.