لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئیشوکاری دەستی خانمان نمایشکرا کەبەرهەمی دەسکردی کچانی سلێمانین.
ئازاد شمقار وتەبێژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند” ساڵانە لەکاتی کردنەوەی هەر پێشانگایەکدا جێگەی تایبەت بۆ ئەو کچانە دیاری دەکرێت کەڕۆژانە بەرهەمی دەستی خۆیان هەیە و بژێوی ژیان و ڕۆژانەیان لەسەر ئەو کارەیانە”
وتیشی” ئەو بەرهەمانەی کچانی سلیمانی کەنمایشیانکردووە لە 12 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەمساڵدا سەرجەمیان کاری دەستی خۆیانە کە بە شێوەیەکی زۆرجوان چەندین کەل وپەل و پێداویستی ناوماڵیان دروستکردووە وە توانیویانە سود لەو کەل وپەلانەش وەربگرنەوە کەڕۆژانە هاوڵاتیان بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنی بەرهەمی جوانکاری”
ساڵانە لەشاری سلیمانیدا لە 14/11 پێشانگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە کە ئەمساڵیش 180 کۆمپانیا لە 19 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.