مالیكی: بەرپرسانی ی.ن.ك بە بەردەوامی داوای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان كردووە


(نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەردوو سایتی ئیلاف و سارا پرێس، روونكردنەوەی تەواو سەبارەت بە قەیرانی دارایی‌و كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات‌و دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی تەسلیمی بەغدا نەكرد، بۆیە پشكی لەسەدا حەڤدەكەی بڕدرا.

مالیكی تەئكیدیش دەكاتەوە، كە بەرپرسانی ی.ن.ك بە بەردەوامی داوای دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان لێكردوە.

مالکی دەشلێت نەوتی عێراق لەنەوتی بەسرە و باشور باکور پێکدێت  بەیەکسانی بەسەر رۆڵاکانی عێراقدا دابەش دەکەرێت بە لەسەدا حەفدەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە کە ئێمە بەرپرس نین لەوەی هەریمی کوردستان جۆن بەشە بودخەکەی خەرج دەکات ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.

مالکی رونیشی دەکاتەوە: شتێک نیە ناوی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە بەڵکو ئیدارەیەک لە هەریم هەیە نەوتی ڕادەستی  بەغدا نەکردوە بۆیە پشکی هەرێمی کوردستان بڕدراوە .

لەپرسیاریکیشدا سەبارەت بەو تۆمەتانی کە ئاڕاستەی چەند بەرپرسیکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکرێت کە هانیانداوە بەشە بودجەی کوردستان ببرێت، نوری مالکی وتی ئەمە بێ مانای ئەو تۆمەتانەیە ئایا دەکرێت سەرکردەکانی کورد بێن و دوای برێنی بودجەی گەلەکەیان بکەن بەڵکو سەرکردەکانی یەکێتی هاتنە لام دوایان لێکردم بەشە بودجەی کوردستان خەرج بکەم موچەی مانگێکیشم خەرج کرد لەسەر دوای بەرێز عادل موراد بۆ مێژووش دەڵێم ئەوان دواین لێکردم کە یارمەتی خەڵک بدەم‌و کێشەکانیان چارەسەر بکەین ئەو تۆمەتانەش کە دەوترێن هیچ ڕاستیەکیان تێدا نیە.

ڕێ