شەش رۆژ تەرخان کراوە بۆ جموجۆڵی بازرگانی لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە وەک نەریتێکی ساڵانە ژوری بارزگانیو پیشەسازی سلێمانی سازی دەکات.
ئازاد شمقار، وتهبێژی پێشانگای نێودهوڵهتی سلێمانی ڕایگەیاند: بێ گومان پێشەنگای لەم شێوەیە لە هەر وڵاتێک بکرێتەوە کاریگەری زۆر باشی دەبێت بەتایبەتی لەم کاتەدا کە کوردستان بە بارودۆخێکی ئابوری دژواردا تێدەپەرێت ژوری بارزگانی بەباشی زانی لەم کاتەدا ئەم پێشانگایە بکەینەوە بەهەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوولە ساڵ یادی سلێمانی دا پێشەنگاکە بکرێتەوە کە مەبەستمانە بۆ هەموانی بسەلمێنین کە سلێمانی شارێکی زیندوە ئەو هەموو قەیرانەی کەڕوی کردۆتە ئەم شارە و هەموو کوردستان ناتوانێت کاروباری بارزگانی پەکبخات.
لەنێو هۆڵی پێشەنگادا دەیان کۆمپانیانی ناوخۆی و بیانی لەپێناو سەرنجڕاکێشانی کڕیارانو بازرگانان بەرهەمەکانیان خستۆتەڕوو کە بۆ ئێستای ئابووری کوردستان جوڵەیەکی دیاری بزافی ئابووریە.
بازرگانانی ئێران لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێن: ساڵانە ئێمە زیاتر لە یەک ملیۆن هەناردەمان بۆ عێراق هەیە لەئێستاشدا کە قەیرانی دارایی بەرۆکی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووە بەڵام ئێمە توانیومانە لەگەڵ ئەو قەیرانانەدا بگونجێنو سادیراتێکی باشمان هەبێت.
بازرگانانی ئێران دەشڵێن: دەست خۆشی لەژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەکەین بۆ کردنەوەی پێشەنگای لەم جۆرە کەسودێکی زۆری بۆ بارزگان هەیە لەبەر ئەوەی زۆر کۆمپانیا هەیە کەبەرهەمی تازەی هەیە لەم پێشەنگایە دەیخاتەڕوو لەم پێشەنگایە دەیان بەرهەمی کۆمپانیا جیاوازەکانی عێراق بەدی دەکرێت کە تائێستا هەناردەی عێراق نەکراوە و یەکەم جارە لێرە نمایش دەکرێت. کە ئەمەش دەست کەوتێکی گەورەی پێشەنگاکە و ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیە.
سەبارەت بەڕێژەی کرێنو فرۆشتن لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بارزگانی ئێران دەڵێن لەگەڵ ئەوەی قەیرانی داراییە بەڵام هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی پێشەنگاکە دەکات.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەر لەشەری داعشو قەیرانی داراییو بڕینی بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە جموجۆڵی بازرگانی بەدایان ملیار دۆلار بووە بەڵام لەئێستا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کوردوە، کردنەوەی پێشەنگای لەم جۆرەش لەلایەن ژوری بازرگانی سلێمانیەوە هەوڵێکە بۆ دووبارە بەگەرخستەنەوەی بازاڕەکان.
بازرگانانی سلێمانیش دەڵین: ئەو کڕیارەنی کەسەردانی ئێرە دەکەن هەموو جۆرە کەسێکی تیایە هەموو نەتەوەیەکی تیایە لە عەرەبو کورد و تورک و فارس بارزگان دەشڵێن: لێرە لەم پێشانگایە هەموو جۆرە بەرهەمێکی لیە کە بەنرخێکی گونجاو کوالێتی بەرز دەست دەکەوێت و بەتەواوی ڕەچاوی باردوخۆی هاوڵاتیان کراوە وە سوپاسی ژوری بارزگانیو پیشەسازی سلێمانی دەکەن بۆ کردنەوەی ئەم پێشەنگایە لەم کاتەدا.
شارەزایانی بواری ئابوریو هاڵاتیانیش وێرای دەستخۆشیان لەژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەڵێن: کردنەوەی پێشەنگای لەم جۆرە دەبێتە مایەی ئاشانا بوونی بازاڕەکانی هەریم بەکاڵاو داهێنراوە دەرەکیەکان وە کرانەوەی خەڵکو بازاڕەکان بەرووی یەکتردا.
ڕێ