بەپێی بریارێك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگەوە دەكراوە دەبێت لە سبەینێ وە كار بە پێناسەی سیستمی هەماهەنگی عیراق بۆ گومرگ بكرێت بەو پێیەش (222) بابەت رێژەی لێ وەرگرتنی باجەكانیان زیاد دەكرێت.
لەلێدوانێكیشدا ( شاخەوان ئەبوبەكر) بەرێوەبەری گومرگی باشماخ رایگەیاند: ئەو بابەتانەی لەنوسراوی بریارەكەدا ناویان هاتووە/ وەرگرتنی رێژەی باجەكانیان سەدا (5) بۆ سەدا (30) زیاد دەكرێت و بەجێبەجێكردنیشی كاریگەری بۆ سەر جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵی سنوری باشماخ دەبێت.
وتیشی: ئەو شتومەکانەی باجیان لەسەر زیاد دەکرێت برتین لە ( یاری مناڵانو بواری بیناسازی وەکو خشت بەردی مەڕمەڕ بواری کارابایشی تێدایە خواردەمەنیشی تێدایە بەڵام خواردەمەنی سەرەکی نین وەک قاوە و کاپوچینە و خواردمەنەیە قوتو کراوەکان )
شاخوان ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش کرد خۆش بەختانە ئەو بابەتانەی باجیان لەسەر زیاد دەکارێت خواردەمەنی سەرەکی نین وتیشی بۆ كەم نەبوونەوەی رێژەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە سنورەكەدا، نوسراویان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە دوایان کردوە باج لەسەر هەندیک شتومەک زیاد نەکرێت.
ڕێ