ئەمساڵ بەشێک لە دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ چەند ساڵێک لەمە وبەر، ئەویش بە بەکارھێنانی سۆپای دار بۆ گەرم کردنی ماڵەکانیان، بەجۆرێک تادێت خواست لەسەر کرینی سوپای دار زیاتر دەبێت لەلایەن ھاووڵاتیانەوە.
ئەمەش بازاڕێک باشی بۆ ئەوکەسەنە رەخساندوە کە ئەم سۆپایەنە دروست دەکەن، وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن ئەمساڵ فرۆشێکی زۆریان ھەبووە چونکە نرخی ئەم سۆپایەنە لەگەڵ ئەم باردۆخەی ئیستای ھەرێمی کوردستاندا دەگونجێت.
پێنەدانی سوتەمەنی بەهاوڵاتیانی ناوچە شاخاویەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سورشتیەکانەوە، هاوڵاتیانی ناچار کردوە بیر لە ریگایەکی تر بکەنەوە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان ئەوێش بەکڕینی سۆپای دار و بە کۆکردنەوەی دار و هەڵگرتنی لەماڵەکانیاندا خۆیان بۆ وەزری سارد و سەرمای ئەم ساڵ ئامادە دەکەن.