دوانزههەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایهوه، که 180 كۆمپانیای بیانیو ناوخۆیی لەنۆزده وڵاتەوە بەشداردەبنو ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێت.
پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەم، دوانزههەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەسپۆنسەری گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كرایەوە، پێشانگاكە لەلایەن فاروق مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی گروپی كۆمپانیاكانی (فاروق) و سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیو بەرێوبەری ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ئهندامانی ئهنجومهنی ژووری بازرگانیو پیشهسازی كرایەوە.
لە وتەیەكدا بەبۆنەی كردنەوەی پێشانگاكە، فاروق مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی گروپی كۆمپانیاكانی (فاروق) رایگەیاند”پێشانگا كارێكی شارستانی گەورەیە و هۆكارێكە بۆ ئاڵوگۆڕی نوێترین بیرۆكە و پڕۆژەكانی تایبەت بە بازرگانی كە لە جیهاندا هەیە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆكارێك بۆ كرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوەدا”.
لەوتەیەکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی جەختی لە گرنگی و بایەخی کردنەوەی پێشەنگاکە کردەوە، ساڵانە لە 14ی تشرینی دووەمدا پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەكرێتەوەو ئەمە 13 هەمین ساڵە لەدوای یەك كە ئەو پێشانگایە بكرێتەوە كە شوێنی تایبەتی خۆی لە ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی.
لەم پێشانگایەدا 180 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە 19 وڵاتەوە بەشدارن كە كۆمپانیای “ئەڵمانی، ئیسپانی، بریتانی، ئیماراتی، ئوردنی، سوری، هندی، پاكستانی،مسری، یەمەنی، ئێرانی ، توركی، كوێتی، لوبنانی و چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆیی” دەگرێتەوە تایبەتمەندن لەبوارەكانی خواردن و مۆبیلیات و بیناسازیی و پەیوەندییەكان و جوانكاریی و جلوبەرگ و بانك و چاپەمەنی و كەلوپەلی ناوماڵ و پیشەسازیی كیمیایی”.