لهههموبواره جیاوازه‌کاندا ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆی و بیانی به‌شدان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که‌ساڵانه ده‌کرێته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” به‌سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دوانزه هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ینه‌وه له ١٤/١١ که هه‌موساڵێک ئه‌م پێشانگایه ده‌کرێته‌وه”
وتیشی” له‌پێشانگای ئه‌مساڵدا ١٨٠ کۆمپانیای بیانی و ناوخۆی له ١٩ وڵاته‌وه به‌شدارن که کۆمپانیای ئه‌ڵمانی و ئیسپانی و بریتانی و ئیماراتی و ئوردنی و سوری و هندی و پاکستانی و مسری و یه‌مه‌نی و ئێرانی و تورکی و کوێت و لوبنانی و چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ناوخۆی به‌شدارن”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که به‌شدارن له بواره‌کانی خوارن و مۆبیلیات و بیناسازی و په‌یوه‌ندیه‌کان و جوانکاری و جلوبه‌رگ و بانک و چاپه‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و پیشه‌سازی کیمیای.
پێشانگای نیوده‌وڵه‌تی سلێمانی ساڵانه له ١١/١٤ له بینای پێشانگای تایبه‌تی تاسڵوجه ده‌کرێته‌وه که بڕیاره ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ پێشانگاکه به‌رده‌وام بێت.