سلێمانی: بۆ یەكەمجار سەنتەرێكی تایبەت بە نارێكی مەڵاشوو و لێو كرایەوە


بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان سەنتەرێكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی ئەو مناڵانەی نارێكی لە مەڵاشوو و لێو-یان هەیە لە سلێمانی كرایەوە.

بە ئامادەبوونی د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی هەرێم و د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان سەنتەری سۆمەر لاد لەناو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی كرایەوە بۆ ئەو مناڵانەی ناڕێكیان لە مەڵاشوو و لێودا هەیە و لەمەودوا چارەسەری پزیشكیان بەبێ‌ بەرامبەر لەو سەنتەرەدا بۆ دەكرێت لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕەوە.