له كۆتایی شاڵی 2017 دا له هۆڵندا شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كرێنه پلاستیك، ئه‌ویش له پێناو پاراستنی ژینگه.
كه‌ناڵی “روسیا الیوم” بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای “فولكر فیسل” كه كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی هۆڵندایه له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیادنانی پڕۆژه‌ی ستراتیجی گه‌وره له نوێترین داهێنانیدا بۆ پاراستنی ژینگه له‌و وڵاته له‌جیاتی به‌كارهێنانی قیر له دروستكردنی شه‌قامه‌كاندا مادده‌ی پلاستیكی به‌كار ده‌هێنێت، كه ئه‌م جۆره رێگایه زۆر به‌هێزه‌و توانی به‌رگه گرتنی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ته‌مه‌نی رێگاكه زۆر ده‌بێت و پێویستس به نوێكردنه‌وه نابێت و ده‌توانرێت به ئاسانترین شێوه مادده‌كانی بۆری و وایه‌ری كاره‌بایی به ژێردا رابكێشرێت و پارێزراوبێت و هیچی لێنه‌یه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره له رێگا ده‌تونرێت به ئاسانترو به تێچویه‌كی كه‌متر له رێگای قیرو كۆنكرێت دروست بكرێت و هاوڕێی ژینگه‌شه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئامانجی ئه‌م داهێنان به شێوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی بۆ پاراستنی ژینگه له‌و پاشماوانه‌ی به ئاسانی له‌ناو ناچن و هۆكارن بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوون و پیسكردنی ژینگه‌و به سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی ئه‌م داهێنانه رێگاكان به‌دور ده‌بن له زووخراپبوون و تێكچوون كه له رێگا قیرتاو و كۆنكرێته‌كاندا ئه‌و بابه‌ته به‌دی ده‌كرێت.