سعودیە ملیاره‌ها دۆلار قەرزاری کۆمپنیاکانی کەرتی تایبەتە


محه‌ممه‌د جه‌دعان وه‌زیری دارایی عه‌ره‌بستانی سعودیە دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ملیاره‌ها دۆلار قه‌رزداری کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ته‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌نی به‌ریتانیا، محه‌ممه‌د جه‌دعان وه‌زیری نوێی دارایی عه‌ره‌بستانی سعودیە ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئه‌م قه‌رزه‌ نازانم، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که‌ ملیاره‌ها دۆلار ده‌بێت.

ناوبراو وتی: وه‌زاره‌تی دارایی سعودیە هه‌وڵ ده‌دات تا هه‌زاران گرێبه‌ستی تایبه‌ت به‌م پرسه‌ یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

جه‌دعان هه‌روه‌رها ڕایگه‌یاند: ئه‌م قه‌رزه‌ش له‌ ده‌ره‌نجامی دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وته‌، به‌ڵام به‌ پێی بۆچوونی شاره‌زایان، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی قه‌یرانی دارایی عه‌ره‌بستان په‌یوه‌ندیی به‌و شه‌ڕه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ و نیو ده‌بێت به‌ سه‌ر گه‌لی بێ تاوانی یه‌مه‌ن سه‌پاندوویه‌تی. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ڕیاز دابینکاری تێچووی دارایی و سه‌ربازی ژماره‌یه‌ک له‌و گرووپه‌ تیرۆریستییانه‌یه‌ که‌ له‌ سوریا چالاکی ده‌که‌ن.

شایانی ئاماژه‌یه‌ که‌ محه‌ممه‌د جه‌دعان له‌ به‌رواری 1ی نۆڤمبێر وه‌ک جێگره‌وه‌ی ئیبراهیم عه‌ساف ده‌ستبه‌کار بووه‌.