لە سلێمانی و هەڵەبجە پرۆسەی خوێندنی دەستیپێكردەوە


پرۆسەی خوێندن لە بەشێكی زۆری خوێندنگەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەستپێكردەوە.

دوای ئەوەی وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیارێتی و رەچاوكردنی بەرژەوەندی خوێندكار, مامۆستایان بڕیاریاندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بایكۆت بشكێنن و دەست بەپرۆسەی خوێندن بكەنەوە.

 ئەمڕۆ لە بەشێكی زۆری خوێندنگەكان پرۆسەی خوێندنی دەستپێكردەوە و خوێندكاریانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەدەستپێكردنەوەی خوێندن, لای خۆیانەوە مامۆستایان سەرەڕای سووربوونیان لەسەر داواكارییەكانیان تەئكیدیانكردەوە: كە ئەوان بەهۆی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خوێندكاران دەستیان بەپرۆسەی خوێندن كردۆتەوە.