له ئاکامدا پاش هه‌وراز و نشێوێکی زۆر و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و دوناڵد تره‌مپ له پارتی کۆماریخواز سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا و هیلاری کلینتۆن له پارتی دیمۆکرات برووسکه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ناوبراو کرد.
هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ زۆرێک له دانیشتووانی وڵاتانی جیهانی تووشی شۆک کرد و کاریگه‌ریی جیاوازی له سه‌ر بازاڕه جیهانییه‌کان دانا، به‌ڵام چه‌ند پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا تره‌مپ ئێستا هه‌مان تره‌مپی چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌بێت؟ و ئه‌وه‌ی که پاش ده‌ستپێکردنی خولی سه‌رۆکایه‌تی تره‌مپ، سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی جیهان چۆن ده‌بێت؟ و له ئاکامدا کاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له سه‌ر ئێران و که‌رتی ئابوری ئه‌م وڵاته چۆن ده‌بێت؟ به کورتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌مه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م پێویسته بوترێت، کاندیده‌کان له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ندێک هه‌ڵسووکه‌وت و کرده‌وه و ته‌نانه‌ت وته‌یان پێوه ده‌بینرێت و له پێناو به ده‌ستهێنانی ده‌نگی خه‌ڵک په‌نا بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ده‌به‌ن، لێره‌دا دوناڵد تره‌مپ به دوور له‌م یاسایه نییه و بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆی هه‌ر درگایه‌کی کرده‌وه تا به ئامانجه‌که‌ی بگات، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که له سیسته‌می ئه‌مریکا زیاتر له‌وه‌ی که تاک بڕیارده‌ر بێت، سیسته‌م بڕیارده‌ر ده‌بێت و ئه‌م سیسته‌مه که له ژێر سێبه‌ری بڕیاره گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریکا له به‌رچاو ده‌گرێت، بۆ جێبه‌جێ کردن ئاراسته‌ی سه‌رۆک کۆماری ده‌کات و سه‌رۆک کۆمار له کۆماریخواز بێت یان دیمۆکرات به ناچاری ده‌بێت بڕیاری جێبه‌جێ کردن بدات.
له سیسته‌می بڕیاردانی نهێنی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌کی زۆر له زایۆنیسته‌کان ڕۆڵیان هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر کاندیدێکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی نزیکایه‌تی خۆی، هاودڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌وان ڕاده‌گه‌ێنێت تا ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی وه‌ربگرێت. پاش ڕۆیشتنی که‌سی براوه بۆ کۆشکی سپی، که‌سانی دیکه له که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کان به جێی دێڵن و که‌سانی نوێ له لایه‌ن سیسته‌می ئه‌مریکاوه بۆ که‌سی هه‌ڵبژێردراو پلان‌داڕێژی ده‌که‌ن و هه‌ر له پاش ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی، سه‌رجه‌م هه‌ڵسووکه‌وت و ته‌نانه‌ت جل پۆشینه‌که‌شی له ژێر فه‌رمان و چاودێری ئه‌و سیسته‌مه‌دا ده‌بێت و له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رۆک کۆماری نوێ به ته‌واوی ده‌گۆڕێت و به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان ئه‌وه‌نده گۆڕانکاری به سه‌ردا نایه‌ت.
نموونه‌ی هه‌ره ڕوونی ئه‌و که‌سانه‌ی که له پاش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به ته‌واوی تووشی گۆڕانکاری بوون، ڕووناڵد ڕه‌یگان بوو. ناوبراو له پاش سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کان به ته‌واوی گۆڕا یان نوێترین نموونه بۆریس جانسۆنی به‌ریتانی بوو که پێش وه‌رگرتنی پۆستی حکومی، زۆر توندڕۆ ده‌بینرا به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، سیسته‌می ئه‌م وڵاته که‌سێکی دیکه‌ی له ناوبراو پیشان داوه که چیدی له‌و هه‌ڵسووکه‌وت و لێدوانه توندانه‌ی نابینرێت، هه‌ر بۆیه به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین که به‌ره به‌ره تره‌مپیش به‌ره‌و گۆڕانکاری ده‌ڕوات. پاش هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ پێویسته له چاوه‌ڕوانی دیتنی که‌سایه‌تییه‌کی نوێ له ناوبراو بین. وێڕای ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له سه‌ر بازاڕه جیهانییه‌کان، کاریگه‌رییه‌کی کاتییه و بۆ هه‌ل و مه‌رجی پێشووتری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمنایه‌تی به‌رپرسانی هه‌ر دوو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له ماوه‌ی ساڵانی پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی سه‌لمێندراوه، به‌ڵام مێژوو ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه که کرده‌وه و سیاسه‌تی کۆماریخوازه‌کان به‌راورد به دیمۆکراته‌کان له به‌رامبه‌ر ئێران توندتر بووه. له‌م ڕووه‌شه‌وه له ئێستا به دواوه گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ر تاران وه‌ک ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام هه‌ندێک له‌و گوشارانه به‌راورد به هه‌شت ساڵی ڕابردوو زیاتر ده‌بێت، هه‌ندێک گوشاری وه‌ک ده‌رکردنی ڤێزه، سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ و ڕێگری له نزیکبوونه‌وه‌ی کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان له بازاڕه‌کانی ئێران.
به هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م هێلکه‌کانی خستووه‌ته سه‌وه‌ته‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و نزیکایه‌تی له ئه‌مریکا، به‌داخه‌وه به هاتنه سه‌رکاری تره‌مپ، به‌ربه‌ستی زیاتر له سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌بینین و به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆماریخوازه‌کان کۆنگرێس و حکومه‌تیان به ده‌سته‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌ربه‌ست و گوشاری زیاتر له سه‌ر ئێران هه‌بێت و له کورت ماوه‌دا ده‌ستی حکومه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی داخراوتر ده‌بێت و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر چالاکوانانی ئابوری ئێران و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌بێت که له وڵاتانی ده‌ره‌وه خوازیاری سه‌رمایه‌دانه‌ری له ئێرانن. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر بازاڕی دراوی ئێران ده‌بێت و به‌های دراو به‌راورد به ئێستا به‌رزبوونه‌وه به خۆوه ده‌بینێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر هاورده‌کردنی کاڵا و پێداویستییه‌کان داده‌نێت و نرخی ئه‌و کاڵایانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش گوشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵک و ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئێران سیاسه‌تێکی ئه‌رێنی ڕه‌چاو بکات و که‌ڵک له گرووپێکی به‌هێزتر و به‌ئه‌زموونتر وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی خۆڕاگری ئابوری و به‌هێزترکردنی که‌رتی ئابوری وڵات په‌یره‌و بکات، به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له سه‌ر ئێران تا ڕاده‌یه‌ک پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه ده‌بێت که به‌م گوشارانه‌وه سه‌رقاڵه و به باشترین شێواز ئه‌وانی تێپه‌ڕ کردووه. هه‌ر بۆیه به سیاسه‌تێکی ئه‌رێنی، ده‌توانین بڵێین که کاریگه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له سه‌ر که‌رتی ئابوری ئێران کورت ماوه ده‌بن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌بێت له چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێکی ئابوری نوێ بین.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌دڕه‌زا سه‌بز عه‌لیپور، سه‌رۆکی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی ئێران
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
جام کوردی