بەگوێرەی داتاكانی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا، لەساڵی 2015دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریكا، بەرزترین ئاستی لەماوەی 43 ساڵدا تۆماركردوە.
ئیدارەی زانیاریەكانی وزەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: لەساڵی 2015دا، وڵاتەكەی رۆژانە 9 ملیۆنو 420 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بەرهەمهێناوە، بەو شێوەیەش لەدوای ساڵی 1972وەوە كە بەرهەمهێنانی رۆژانە 9 ملیۆن و 440 هەزار بەرمیل بووە، بەرزترین ئاستی تۆماركردوە.
بەیاننامەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە: لەماوەی 7 ساڵی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریكا ساڵ بەساڵ زیادیكردوەو ویلایەتی تەكساس لە پلەی یەكەمی بەرهەمهێناندا بووە، دوای ئەویش كەنداوی مەكسیكو ویلایەتی داكۆتا لە پلەی دووەمو سێیەمدا هاتوون.